پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق كه یاریه‌كانی له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێت ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 11 / 1 / 2020 سێ یاری ئه‌نجام دران .
تێیداو یانه‌ی ته‌زامن له به‌رامبه‌ر مینا توشی شكست هاتن و هه‌روه‌ك كاره‌باش له دهۆكی برده‌وه ، هه‌رچی یانه‌ی نه‌فت بوو توانی شوڕته توشی یه‌كه‌م شكست بكات و به‌و ئه‌نجامانه‌ش یارییه‌كانی سێهه‌م ڕۆژی خوله‌كه به كۆتاهاتن .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
ته‌زامن × مینا 61 - 63
دهۆك × كاره‌با 59 - 67
نه‌فت × شوڕته 86 - 84