پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا، كه یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری لە خولی پلەیەکی کوردستان له یاریگه‌ی یانه‌ی باباگوڕگوڕ له كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت.
2- داوا له لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی (V.D) و نوێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كه‌ین، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌مان رۆژی شه‌ممه 18/1/2020 له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
3- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، له كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌ر سكاڵایه‌ك یان په‌ڵپه‌ێك و روونكردنه‌وه‌یه‌ك، ته‌نیا له كاتی په‌سند كردنی له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ده‌كه‌وێته بواری جێیه‌جێ كردن و كاری پێده‌كرێت.
4- خولی نایابی لاوانی كوردستان له رۆژی هه‌ینی 24/1/2020 ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
5- بۆ له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی خولی نایاب و پله‌یه‌ك و نایابی لاوانی كوردستان، له كاتژمێر 2:30 ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت.
6- یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له رۆژی چوارشه‌ممه 15/1/2020 ئه‌نجام ده‌درێت.
7- یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت:
پێنجشه‌ممه 16/1/2020
هه‌ندرێن × دهۆك
زاخۆ × برایه‌تی
ده‌ربه‌ندیخان × زێره‌ڤانی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر × پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
هه‌ینی 17/1/2020
هه‌ولێر × نه‌ورۆز
سۆران × سیروانی نوێ
8- له یاری نێوان سه‌یدسادق و ئاڵتون كۆپری له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی رووداو و كێشه و گرفته‌كانی یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سه‌یدسادق به بڕی 150,000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین و هه‌ڵدانی بۆ نێو یاریگه.
• راگرتنی یاریزانی یانه‌ی سه‌یدسادق (به‌ڕێز حه‌سه‌ن) ژماره 28 بۆ دوو یاری.
• غه‌رامه‌كردنی یاریزانی ناوبراو به بڕی 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• بانگهێشت كردنی یاریزانی ناوبراو به ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌مان، له رۆژی شه‌ممه 18/1/2020 له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی.
9- له یاری نێوان كۆیه و چه‌مچه‌ماڵ له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی ته‌قه كردن له لایه‌ن هانده‌رێكی یانه‌ی كۆیه و، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی یاری ئاگرین له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی كۆیه‌ن بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی كۆیه به بڕی 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی كۆیه، له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه یارییه‌كانیان ده‌گواسترێته‌وه یاریگه‌ی یانه‌ی به‌رامبه‌ر.
10- ئاگاداری یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانی داهاتوویان له سەرجەم تیپەکانیان، لە كه‌ش و هه‌وای ناله‌بار، رۆژێك پێش یاری یاریگه‌ی یه‌ده‌گ دابین بكه‌ن.
11- به هۆی نه‌شیاوی یاریگه‌ی (شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج) كه تایبه‌ت به یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به نه‌بوونی ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی تیپی میوان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان، بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، تا ئاماده‌كردن و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی یاریگه‌ی شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج.
12- له یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و رزگاری له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی په‌لاماردانی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان له لایه‌ن یه‌كێك له هانده‌ره‌كانی یانه‌ی رزگاری، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی رزگاری به بڕی 250,000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
13- لە یاری نێوان زێرەڤانی و هەولێر لە خولی نایابی کوردستان، بە هۆی دەرکردنی لە یارییەکە، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی راهێنەرانی گۆڵپارێزانی یانەی هەولێر (دیدار حامد) بە بڕی 250,000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، پێویستە پێش یاری داهاتوو بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکرێت.
14- له به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كانی یاری نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی) له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2018/2019 دوای گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی جیهان بڕیاردرا به:
• دابه‌زاندنی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی جیهان بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان.
• راگرتنی ته‌واوی ستافی هونه‌ری و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی جیهان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رێكه‌وتی 11/1/2020 تا 11/1/2021 به‌شداری پێنه‌كردنیان له ته‌واوی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.
• راگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌ی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی جیهان، كه ناویان له لیستی ناوی یاریزانان (كشوفات) نووسراوه بۆ وه‌رزی 2018/2019، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له رێكه‌وتی 11/1/2020 تا 11/1/2021.