بەرشەلۆنە بڕیارە قورسەكەی دا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیارە قورسەكەی لەسەر سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری تیپەكەی دا وبە فەرمی سبەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە كەتەلۆنییەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دەبێت بەشێوەیەكی خێراو رۆژی یەكشەممە نەشتەرگەری بۆ سوارێز ئەنجام بدرێت لە  ئەژنۆی راستیدا پزیشەكەكشی رامۆن كوجاتە.

لە بەیاننامەكەدا بەرشەلۆنە باسی وردەكاری و ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانە نەكردووە تەنها ئاماژەی بەوە كردووە كە دەبێت بە خێرای نەشتەرگەرییەكە ئەنجام بدرێت . 

بە گوێرەی سەرچاوەكان ئەو یاریزانە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە نزیكەی چوار بۆ شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە .



PM:07:42:11/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 3990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌