ئه‌نجامی‌ یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ یانزه‌ی‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان - پێشمه‌رگه‌ یه‌كسان بوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

خولی‌ نایابی‌ كوردستان به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێت و كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 10 / 1 / 2020 و به‌ ئه‌نجام دانی‌ شه‌ش یاری‌ ، یارییه‌كانی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌ به‌ كۆتاهاتن ، پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆی‌ دا و له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ زاخۆی‌ ده‌لال كردوو دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێزی‌ 90 خوله‌كی‌ كه‌ له‌ كه‌شێكی‌ ساردا به‌رێوه‌ چوو ، سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو یانه‌ بێ‌ گۆڵ یاریگه‌یان به‌جێ‌ هێشت و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ر تیپه‌و به‌ خاڵێك ڕازی‌ بوون .

هه‌ر له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دوو یاری‌ دیكه‌ ئه‌نجام دراو تێیداو یانه‌ی‌ نه‌ورۆز توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 گۆڵ له‌ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن بباته‌وه‌ و هه‌رچی‌ یانه‌ی‌ سیروانی‌ نوێش بوو به‌ سێ‌ گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ برده‌وه‌ .

ته‌واوی‌ ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی‌ تیپه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لێهات .


PM:08:15:10/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 1166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌