ته‌ندروستی -
دوای یه‌ك ڕۆژی ته‌واو له ماندوو بوون و كاركردن ملیۆنه‌ها كه‌س بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان گه‌رماوێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ی‌رماو كردن به شه‌و باشتره بۆ جه‌سته یان به‌ڕۆژ؟ زانست وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
پێگه‌ی تی ئۆنلاینی ئه‌ڵمانی بابه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر سووده‌كانی كاتی گه‌رماوكردن بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" جیاوازی كاتی گه‌رماوكردن و سووده‌كانی له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت و له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا سوودی ئه‌رێنی و نه‌رێنی خۆی ده‌بێت."
گه‌رماوكردن به شه‌وان:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئاوی زۆر گه‌رم بۆ خۆشتن به‌كارده‌هێنیت ئه‌وه باشتر وایه شه‌وانه گه‌رماو بكه‌یت، ئه‌مه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و هۆكاره‌كه‌شی فراوانبوونی ملوله‌كانی خوێنه دوای گه‌رماوكردن به ئاوی گه‌رم، جگه له‌وه‌ش ماسولكه‌كان ئارام ده‌كاته‌وه و زۆر به خێرای هه‌ستكردن به ماندوێتی كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه دوای یه‌ك ڕۆژ له كاركردن و ماندوێتی باشتر وایه به ئاوی گه‌رم گه‌رماو بكه‌یت.
گه‌رماو كردن له شه‌واندا زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشكه چونكه له‌م كاته‌دا به ئاسانی پێست خۆی نوێ ده‌كاته‌وه.
گه‌رماوكردن به به‌یانیان:
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام به شه‌وانه ئاره‌ق ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وه باشتر وایه به‌یانیان گه‌رماوێك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانیان بۆنی ئاره‌ق له جه‌سته‌ت نه‌یه‌ت و ئه‌وانه‌ش كه قژیان چه‌وره باشتر وایه به‌یانیان گه‌رماو بكه‌ن بۆ خاوێن بوونه‌وه‌ی قژیان له چه‌وری.
هاوكات خۆشتنی به‌یانیان سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات باری ده‌رونی ئارام ببێته‌وه.