پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 8 / 1 / 2020 و له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یانزه‌دا ، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی زاخۆی ده‌لال بكه‌ن .
له ئێستادا و پێش ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆی 6 خاڵ له پله‌ی دوانزه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه و ده‌یه‌وێت ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت و هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و ڕیزبه‌ندیه‌كانی پێشه‌وه ، ویسام بازگی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كات و ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕابردوو به سه‌ركه‌وتنه‌كان له یاد بكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به هیوان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و خاڵه‌كانیان زیاد بكه‌ن .
هه‌رله چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یانزه پێنج یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بن .