ته‌ندروستی -
ددانه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ جوانی ڕوخسار، به‌ڵام خواردنی چه‌ند جۆرێك له خۆراك زیان به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و زوو كلۆریان ده‌كات، باشتر وایه لێیان دوور بكه‌ویته‌وه.
1- خواردنه شیرینه‌كان:
شیرینی یه‌كه‌م هۆكاری كلۆربوونی ددانه چونكه به دداندا ده‌نوسێت، له‌به‌ر ئه‌وه دوای خواردنی شیرینی پێویسته ددانت خاوێت بكه‌یته‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه باشتر وایه خۆراكی فرێش و نوێ بخۆیت.
2-ئه‌و خواردنانه‌ی له كاربۆهیدارت دروستكراون:
به‌كتریای ناو ده‌م كاربۆهیدراتی ناو خۆراك به‌كارده‌هێنن، و چینی پارێزه‌ری سه‌ر ددان له‌ناو ده‌بات، نه‌خواردنی زۆر باشتره.
3-خواردنه‌وه گازیه‌كان:
له‌ناو ئه‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه‌دا بڕێكی زۆر له سۆده و شه‌كر هه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆكاری كلۆربوونی ددانه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه تایبه‌تن به ڕێجیم مینای ددان لاواز ده‌كات.
4-خواردنه ترشه‌كان:
هه‌ندێك جۆری سه‌وزه وه‌ك ته‌ماته و لیمۆ زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نن هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ خۆراكی دیكه ئه‌م سه‌وزانه بخۆیت.
5-خواردنه وشككراوه‌كان:
خواردنی خۆراك و میوه وشككراوه‌كان بژارده‌یه‌كی زۆر باشه و ته‌ندروسته به‌ڵام به دداندا ده‌نوسێن و ئه‌مه‌ش واده‌كات ددان كلۆر ببێت و باشتر وایه له‌جیاتی میوه و خۆراكه وشككراوه‌كان میوه‌ی فرێش و نوێ بخۆیت.