ته‌ندروستی -
خواردنی ژه‌مه خێراكان بێ بیركردنه‌وه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵانه‌ی دوباره‌كردنه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسینانه بخوێنیته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌رفی خواردنه‌كان هه‌یه ده‌توانیت به وورد بوونه‌وه و دانانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ خواردنه‌كانت وابكه‌یت كێشت زیاد نه‌كات.
1- قاپی میوه له‌به‌رده‌مت لاببه:
پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ به‌ره‌وام قاپێك میوه له‌به‌رده‌میدا بێت ئه‌وه زیاتر ده‌خوات به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یان یان له ماڵه‌كه‌یان میوه له‌به‌رده‌می خۆیان دانانێن و دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خووه واده‌كات كێشت زیاد بێت.
2- چێشتخانه‌كه‌ت ڕێكبخه:
پسپۆڕانی ده‌رونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی چێشتخانه‌كانیان به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵغه ئه‌وه به‌ڕێژه‌ی %40 زیاتر ئاره‌زووی خواردنی ژه‌مه سوكه‌كان له‌لایه‌ن زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه كێشت زیاد ده‌كات.