پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئه‌نجام دانی یه‌ك یاری له نێوان تیپی باله‌ی یانه‌كانی غازی به‌سره‌و جه‌یشی به‌غداد قۆناغی دووه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به كۆتاهات .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 6 / 1 / 2020 و له دوا یاری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره توانی درێژه به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات و به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌یشی به‌غداد مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به كۆتاهات و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌كانی غازی به‌سره‌و به‌حری هاوشاری و ده‌غاره توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه كه له‌و قۆناغه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته ، غاز ، به‌حری و ده‌غاره ) به یه‌ك ده‌گه‌ن .