پێشمه‌رگه سپۆرت -
هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوو یاری به‌هێزی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له خۆگرت و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌غاره توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ی جه‌یش و غازی به‌سره‌ش دێربی شاره‌كه‌یانی برده‌وه.
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 5 ی 1 / 2020 و له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی دووه‌م كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی باله‌ی یانه‌كانی ده‌غاره و جه‌یش به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی ده‌غاره توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و گه‌یشتنیان بۆ قۆناغی بژارده تا ڕاده‌یه‌كی به‌هێز مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی به‌سره و به‌حری هاوشاری دێربی شاره‌كه‌یان له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی یانه‌ی غاز به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی ( 25 - 23 ، 25 - 17 ، 25 - 15 ) بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .