پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان بۆ تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ساڵی 2019 مێژووی بوون و له دوا پاڵه‌وانێتی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و له جامی یانه‌كاندا كه یانزه تیپی شه‌تڕه‌نجی به‌هێز تێیدا به‌شدار بوون ، تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه دوایی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و پاش به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 5 / 1 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌كه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی له سه‌رپه‌رشتیار و یاریزانانی تیپه‌كه كرد و سه‌ره‌تایی ئه‌و دیداره‌ش دووباره به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه پیرۆزبایی له تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد كه توانیان له ساڵی 2019 دا و له درێژه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق دا زۆرترین ده‌ست كه‌وت به‌ده‌ست بهێنن كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆش حاڵی یانه‌كه‌یه و پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی ئه‌وه‌ی بۆ خواستن له وه‌رزی نوێ‌دا درێژه به‌و ئه‌نجامانه بده‌ن كه له ساڵی 2019 به‌ده‌ست یان هێناوه .
پاشان و به‌ڕێز ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد‌و هیوایی خواست ئه‌وان وه‌ك تیپی شه‌تڕه‌نج له ساڵی 2020 یشدا بتوانن به هاوكاری یانه‌كه‌یان به‌شداری له ته‌واوی چالاكی و پاڵه‌وانێتیه‌كان بكه‌ن و زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن .
له كۆتایی ئه‌و دیداره‌شدا جامی دووه‌می عێراق پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا‌و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و دیداره وه‌رزشییه هات .