پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌ررزشی پێشمه‌رگه دوایی ئاماده‌كارییه‌كی چڕ كه‌وته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن و توانی یه‌كه‌م بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 3 / 1 / 2020 و له هه‌فته‌ی ده‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیداو له سه‌ر یاریگه‌ی شێروانه بوونه میوانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێروانه ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به پلانه‌كانی وه‌لی كه‌ریمی ڕاهێنه‌ر توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ یه‌كه‌م سێ خاڵیان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان له خوله‌كی 8 و له ڕێگه‌ی یاریزان حه‌مید ڕه‌حیم گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكه‌ن .
هه‌روه‌ك له درێژه‌ی یاریه‌كه‌دا و له خوله‌كی 50 ی گێمی دووه‌م یاریزان سالار حسيَن گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كرد و له پاش ئه‌و گۆڵه‌ش یاریزانانی شێروانه هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامیان دا و توانیان له ڕێگه‌ی یاریزان هه‌ستیار دڵشاد گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و ئه‌نجامی كۆتایش به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆتاهات .