پێشمه‌رگه سپۆرت -
هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له دووه‌م قۆناغ و دوا قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كرد و تێیداو له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 3 / 1 / 2020 یه‌ك یاری ئه‌نجام درا .
له‌و یاریه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره درێژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌غاره بباته‌وه .
هه‌رچی تیپی باله‌ی یانه‌ی جه‌یش بوو دوایی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی سه‌ناعه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم بۆ هه‌ژمار كرا و كۆتایی به یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ هات .
ئه‌مه‌و بڕیاره ته‌واوی یارییه‌كان به پێی خشته‌ی قۆناغی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچن و ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌ی سه‌ناعه‌ش له یارییه‌كانی دا ئه‌نجامی یارییه‌كانی به سێ خاڵ بۆ تیپی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت .