‌ڤیدیۆ.. چێڵسی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی چێڵسی دوو خاڵی گرنگی لەدەستداو لەگەڵ یانەی برایتۆن بە گۆڵێك یەكسان بوو .

 لە هەفتەی 21ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی  بووە میوانی یانەی برایتۆن ، لە خولەكی 10 ئیزبلكویتا گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات . 

لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 84 عەلی رەزا جیهانبەخش گۆڵی بەرامبەری بۆ برایتۆن تۆماركردەوەو یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات . 
بەو شێوەیە خاڵەكانی چێڵسی بووە 36 خاڵ ولە پلەی چوارمدایە .



PM:07:33:01/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 1882 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌