پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ڕكابه‌ری شانزه تیپی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان له قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان دا كه ته‌واوی یاریه‌كانی له شاری كۆیه به‌ڕێوه چوو ، دواجار و دوای كێبڕكێیه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( ئارارات ، ده‌ربه‌ندیخان ، ده‌روازه و به‌رده ڕه‌ش ) توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و له ئه‌نجامی یاریه‌كانی ڕۆژی سێ شه‌م 31 / 12 / 2019 چوار یاری ئه‌نجام دران و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی ئارارات توانی به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له تیپی باله‌ی یانه‌ی دووكان بباته‌وه و هه‌روه‌ك ده‌روازه‌ش به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی سیروانی شاره‌زووریان برده‌وه ، ئه‌مه‌و ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو دوایی ئه‌وه‌ی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی سۆلاڤی شاری كه‌ركوك یان برده‌وه و هه‌رچی یانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش بوو به ئه‌نجامی 3-2 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی په‌یام یان برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش چوار تیپی براوه‌ی ناوبراو توانیان بگه‌نه یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و بڕیاریش وایه له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2 / 1 / 2020 تیپی باله‌ی یانه‌ی ئارارات و به‌رده ڕه‌ش به یه‌ك بگه‌ن و هه‌رچی تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ده‌روازه ده‌بێته‌وه و به ئه‌نجامی ئه‌و دوو یارییه‌ش كۆتایی به یارییه‌كانی خوله‌كه دێت و دوو تیپی براوه‌ی یارییه‌كان ده‌بنه پله نایابی كوردستان.