پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری كۆیه میوانداری له قۆناغی كۆتایی خولی باله‌ی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان كردوو له پێنجه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه و له قۆناغی هه‌شت تیپی یانه‌كان چوار یاری دیكه ئه‌نجام دران .
له یاری یه‌كه‌مدا تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌روازه توانی به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم دووكان دوچاری شكست بكات و هه‌روه‌ك یانه‌ی ئاراراتیش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سیروانی شاره‌زوور ده‌سته‌به‌ر كرد به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه .
ئه‌مه‌و په‌یامی هه‌ڵه‌بجه له یارییه‌كی به‌هێزدا توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سۆلاڤ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ركرد .
هه‌رچی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌رده ڕه‌ش یان برده‌وه .