ته‌ندروستی -
چه‌ندین هه‌ڵه هه‌یه له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان هه‌ندێك كه‌س ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆش دوا ده‌خات.
سه‌رۆكی به‌شی پزیشكی قوڕگ و گوێ و لوت له نه‌خۆشخانه‌ی "ستۆبینۆ" ئه‌یرینا لۆكینا ده‌ڵێت" هه‌ندێكجار ئاو هاتن له لوت كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، هه‌وكردنی توندی لوت له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان پێویستی به‌وه هه‌یه نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پشوو وه‌ربگرێت و له‌ناو جێگه‌دا بمێنێته‌وه و ئه‌و ژووره‌ی نه‌خۆش تیایدا ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌وا گۆڕكێی تیایدا بێت و ژوره‌كه شێداربێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریاكان توانای زیادبونیان نه‌بێت"
له‌كاتی توشبوون به په‌تای وه‌رزی زستان نابێت كه‌سی توشبوو به هۆكاره گشتیه‌كانی گواستنه‌وه هاتوچۆ نه‌كات و پێویسته ناو لوتی به خوێیاو پاك بكاته‌وه و نابێت زیادده ڕه‌وی له به‌كارهێنانی په‌مپی لوت بكرێت و باشتر وایه له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی پزیشك بكرێت.