پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری كۆیه و به‌به‌شداری هه‌شت تیپی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ، قۆناغی هه‌شت تیپی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه چوار یاری ئه‌نجام دران .
له یه‌كه‌م یاری دا تیپی باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له تیپی باله‌ی یانه‌ی په‌یام ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك ئاراراتیش به هه‌مان ئه‌نجام له ده‌روازه‌ی برده‌وه.
هه‌رچی تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌رده ڕه‌ش بوو به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی سۆلاڤ یان برده‌وه و سیروانی شاره‌زووریش درێژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتن دا پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وهلاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی دووكان یان برده‌وه .