پێشمهرگه سپۆرت -
هاندەرانی بەرشەلۆنە بە زۆرینەی دەنگ یۆرگن كلوپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بۆ راهێنەرایەتی داهاتووی تیپەكەیان دیاری دەكەن .
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی و نزیكی یانەی بەرشەلۆنە راپرسیەكی لەنێوان هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە ئەنجامداوە و لە سەدا 80 ی هاندەرانی یانە كەتەلۆنییەكە لەو راپرسییەدا پێیان باشە ڤالڤێردی لە پۆستەكەی دووربخرێتەوەو یۆرگن كلوپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ بكرێتە شوێنگرەوەی .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیاریاندا بۆ وەرزێكی تریش ڤالڤێردی لە پۆستەكەیدا بهێڵنەوە .