ڤیدیۆ.. چێڵسی لە نێو ئیمارات لە ئارسیناڵی بردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی چێڵسی لە یاریگای ئیمارات شكستی بە ئارسیناڵ هێنا وبە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێی بردەوە .

لە هەفتەی 20ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی چێڵسی كرد .  لە تایمی یەكەمداو لە خولەكی 13 ئۆبامیانگ گۆڵێكی بۆ ئارسیناڵ تۆماركرد وتامی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات ، تایمی دووەمیش نزیك بوو هەر بەو ئەنجامە تەواو بێت تا ئەوەی لە خولەكەكانی 83 و87 جۆرجینهۆ وئابراهام دوو گۆڵی لەسەریەكیان بۆ چێڵسی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

بەو ئەنجامە خاڵەكانی چێڵسی بووە 35 خاڵ ولە پلەی چوارەمدایە و ئارسیناڵیش 24 خاڵی هەیەو لە پلەی 12 هەمدایە .



PM:08:03:29/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌