‌به‌ 11 ڕێنمایی خۆت و منداڵه‌كانت له‌ په‌تای وه‌رزی زستان بپارێزه‌


ته‌ندروستی‌ - 

له‌م وه‌رزه‌دا په‌تای ئه‌نفلۆنزا زۆر بڵاوه‌ و به‌هێزه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ نه‌خۆش له‌ جێگادا ده‌خات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر .مه‌سعود مستەفاخوێندكاری دكتۆرا لە نەخۆشیەكانی منداڵان ڕێنمووی هه‌مولایه‌ك ده‌كات بۆ دوور بوون له‌ په‌تای وه‌رزی زستان.

2- تكایە هەتا دەتوانن دوور كەونەوە لەو كەسانەی توشی پەتاكە بوون.

2- هەتا دەتوانن ماسك بەكار بێنن ئەگەرنا بەكاهێنانی كلێنس و دەست سڕ بەتایبەت كاتی پژمین.

3- تكایە گرنگی زۆر بدەن بە پاك و خاوێنی شۆردنی دەست و دەمو چاو بە ئاوو سابون.

4- زۆر خێرا فڕێدان و دوور خستنەوەی هەموو ئەو شتانەی لە سڕین و خاوێن كردنەوەی دەمو چاو بەكار هاتووە.

5- دوور كەوتنەوە لە گەشت كردن و ڕۆیشتن بۆ شوێنە قەڕەباڵغەكان.

6- تكایە تكایە زۆر ئاگاداری ئەو منداڵانه‌بن كە تەمەنیان لە خوار یەك ساڵەوەیە تكایە ئەو كەسەی توشی پەتاكە بووە بەهیچ شێوەیەك نزیك نەبێتەوە لە منداڵەكە.

7- ئەگەر بگونجێت تەنها یەك كەس شیر بداتە منداڵەكە كاتی پێدانی شیری قوتو وە دەبێت هەموو جارێك بە ئاوو سابون دەستی بشوات.

8- ئەو دایكانەی تەنها شیری خۆیان دەدەن بە منداڵ تكایە گرنگی زۆر بدەن بە پاك و خاوێنی پێش شیر پێدان و دوای شیر پێدان شۆردنی دەست بە ئاوو سابون هەروەها ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە جارێك سنگی بشوات.

9- نەڕۆیشتن بۆ سەردانی ئەو كەسانەی لە سەفەر گەڕاونەتەوە وەئەگەر هەر ڕۆیشتن تكایە منداڵ مەبەن لەگەڵ خۆتان.

10- ئەگەر بگونجێت منداڵی توش بوو بە پەتای كۆئەندامی هەناسە بۆی بكرێت بە پشوو دەچێتەوە بۆ قوتابخانەو باخچە بەتایبەت منداڵی باخچەی ساوایان و دایەنگاكان.

11- له‌ كۆتایدا گرنگی دان بەخواردنی تەندروست بۆ مناڵە چاوگەشەكان.


PM:06:39:28/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1722 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌