پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپه‌كانی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان و لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له درێژه‌ی ئاماده‌كاریدان بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان و خولی نایابی لاوانی كوردستان و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شیاندا یاریه‌كی دۆستانه‌یان له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌نجام دا .
تیپی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رگی سه‌وزیان پۆشی و لاوه پێشمه‌رگه‌كانیش به به‌رگی سپیه‌وه هاتنه نێو یاریگه و له كه‌شێكی چڕی باراناوی دا یاریه‌كی ئاست به‌رزیان پێشكه‌ش كردوو سه‌رئه‌نجام پێشكه‌وتوانی یانه‌كه توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .