پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی درێژه پێبدات و له دوا یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه‌ی برده‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌و یارییه‌دا به ئه‌نجامی 3-2 گێم براوه بوو پاش ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی ( 22 - 25 و 25 - 19 و 25 - 19 و 23 - 25 و 15-13 ) توانی ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 14 خاڵ به‌رز كرده‌وه له كۆی 6 یاری خوله‌كه و بووه خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا كه دوا یاری قۆناغی دووه‌م بوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر و شوڕته‌ی به‌غداد به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به 3-1 گێم به كۆتاهات .