هه‌واڵ - وێنه‌ : باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێری‌ برده‌وه‌ و له‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ دێت - شوڕته‌ حه‌بانیه‌ی‌ توشی‌ شكست كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق قۆناغی‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 26 / 12 / 2019 به‌ ئه‌نجام دانی‌ دوو یاری‌ دووه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كانی‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ، له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا و له‌ دێربی‌ كوردستان تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر كردوو دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گێمی‌ یه‌كلایه‌نه‌و به‌ خاڵه‌كانی‌ 25 - 23 و 25 - 16 و 25 - 23 بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ كۆی‌ خاڵه‌كانیان له‌ هه‌ردوو قۆناغ كرده‌ 12 خاڵ و پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌هێزتر كرد .

ئه‌مه‌و له‌ یارییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ خوله‌كه‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ حه‌بانیه‌ ببه‌نه‌وه‌ .


PM:07:59:26/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 8856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌