پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له درێژه‌ی ئاماده‌كاری خۆی دا بۆ ته‌واو كاری یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و له چوارچێوه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری یاریزانانی تیپه‌كه‌ش به یارییه‌كی دۆستانه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه میوانی یانه‌ی دووكان ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 7-2 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( سیڤان عومه‌ر به سێ گۆڵ و ئاریان جه‌وهه‌ر ، رێكان ڕزگار ، به‌نده‌ن هه‌ڵۆ و سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د )ه‌وه تۆمار كران .