پێشمهرگه سپۆرت -
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس جواترین گۆڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ئاشكرا دەكات .
رۆناڵدۆ بە درێژەی 17 ساڵی رابردوو یاری بۆ یانەكانی سپۆرتینگ لیشبونەی پورتوگالی ومانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس ئەنجامداوەو 539 گۆڵی تۆماركردووە .
لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی دازنی ئیتاڵی رۆناڵدۆ دەڵێت: ئەو گۆڵەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە بەرامبەر یۆڤانتۆس ولە تۆڕی بۆفۆنم تۆماركرد پێم وایە جوانترین گۆڵی ژیانمە وئەوەشەوێكی مێژووی بوو بۆ من .