تهندروستی -
بادام یهكێكه له باشترین جۆرهكانی چهرهس چونكه بڕێكی زۆر باش ئۆمیگا سێ له پێكهاتهیدا ههیه و كۆلیستڕۆڵی زیان بهخشی ناو خوێن دادهبهزێنێت، پێنج هۆكار واتلێدهكات ڕۆژانه سێ دهنك بادام بخۆیت.
1-بادام دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی :
ئەگەر پێست زیپكەی زۆر دروست دەكات و بێزاری كردویت ئەوا دڵنیابە سەردانی پزیشك بكەیت ئامۆژگاریت دەكات بە بەكارهێنانی ئەو مادانەی ڤیتامین ئی زۆر تێدایە، هەر بۆیە زۆر دور مەڕۆ و بادام بخۆ یان بەكارهێنانی بۆ پێست زیپكەی پێست كەم دەكاتەوە و لەناوی دەبات و یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی كێشی لەش.
2-پاراستنت لە پیربون:
بادام سەرچاوەیەكی باشە بۆ بەكارهێنانی لە دژی چرچبونی پێست و بەگەنجی دەتهێڵیتەوە، بەكارهێنانی زەیتی بادام بۆ ژێر چاو چرچی چاو كەم دەكاتەوە دەركەوتنی دوادەخات و روخساری داخراو دەكاتەوە و خاڵە رەشەكانی پێست لەناو دەبات و شێوەیەكی گەشاوەو جوان پێدەبەخشێت.
3-سەرچاوەیەكی تەندروستە بۆ دڵ:
بادام هاورێیەكی باشی دڵە چونكە دەیپارێزێت لە نەخۆشی و چەوری لەش كەم دەكاتەوە بەهۆی ئەو پێكهاتە تەندروستانەی لە بایامدا هەن وەك ڤیتامین ئی و ترشەڵۆكی چەوری و مەگنسیۆم رێژەی كۆلیسترۆڵی لەش رێكدەخات دڵ دەپارێزێت لە دروستبونی دەفری خوێنین.
4-بەهێزكردنی بیر و زیادكردنی وزەی لەش :
بادام سەرچاوەیەكی باشە بۆ بەهێزكردنی بیر و مێشك بە توانا دەكات وزە كۆدەكاتەوە و بە دور دەكات لە توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر، هەروەها بەهۆی هەردوو ماددەی كالریبۆفلافین و مەگنسیۆم چالاكی و توانای لەش بەهێز دەكات و هەمیشە هەوڵبدە لە بەیانیاندا بادام بخۆیت چونكە یارمەتی بەرهەمهێنانی وزە دەدات و چالاكی لەش خێرا دەكات.
5-لابردنی چەوری زیادی لەش:
بادام بۆ پاراستنی كێشی لەش زۆر بەسودە و لەش لە چەوری زیاد دەپارێزێت بەهۆی پێكهاتەی بەسودی ڤیتامین و مەعادنەوە و هەروەها شەكر و كاربۆهێدراتی هەڵدەمژێت ئەمەش یارمەتیت دەدات تا لە قەڵەوی بە دور بیت.