پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌همه‌ن غه‌ریب - مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن
له درێژه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ڕۆژئاوای ئاسیا و بۆ دیاری كردنی پله‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سیبی عومانی بونه‌وه .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 یاری بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌شیان پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تیپه به‌شداره‌كانیان له كۆی 12 یانه به‌ده‌ست هێنا .