پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له شاری كۆیه یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش فیكره‌ت خه‌سره‌و ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی باله‌ی كوردستان كردووه كه شانزه یانه تێیدا به‌شداری ده‌كات ، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان ئاماژه‌ی پێدا كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 26 ی 12 / 2019 و كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی كۆیه ئه‌نجام ده‌درێت و پاشان و له كاتژمێر 10:30 خوله‌كی هه‌مان ڕۆژ یارییه‌كان له هه‌ردوو هۆڵی داخراوی یانه‌كانی كۆیه‌و زانكۆی كۆیه ده‌ست پێده‌كات كه 16 یانه‌كه دابه‌شی سه‌ر چوار گروپ كراون و له هه‌ر گروپێكیش دوو تیپ ده‌گاته قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه و پاشان قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتایش دوو یانه ده‌گاته ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان كه ته‌واوی یاریه‌كان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی ده‌بێت .