پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌لید كه‌ریمی ڕاهێنه‌ر مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه پێده‌دات .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌ررزشی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه نێو ململانێی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیپه‌كه مه‌شق و ئاماده‌كاری به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات تا له خولی نایابی كوردستان و ته‌واوی كاری یارییه‌كان بتوانێت خاڵه‌كانی به‌رز بكاته‌وه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌شیان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌لاَم له ئێستادا مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ین و به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری به یاریزانان ده‌كرێت تا له خولی نایابی كوردستان و له یاریه‌كانی هه‌فته‌كانی داهاتوو بتوانین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین و خاڵه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چه‌ندین گۆڕانكاری كراوه و ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و پێش ده‌چێت .