پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌شداری پێنج تیپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له قۆناغی یه‌كه‌می یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی باله‌ی پله نایابدا و به ئه‌نجامه‌كانی له‌و قۆناغه‌دا ، تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی تیپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بێت و یانه‌ی غازیش به 9 خاڵ و به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی هات .
ئه‌مه‌و ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :
یه‌كه‌م - به‌حری 10 خاڵ
دووه‌م - غاز 9 خاڵ
سێهه‌م - ده‌غاره 6 خاڵ
چواره‌م - جه‌یش - 5 خاڵ
شه‌شه‌م - سه‌ناعه 0 خاڵ
بڕیاریش وایه له كۆتایی مانگی 12 ی 2019 یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌ست پێبكاته‌وه و هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش میوانداری له یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ده‌كاته‌وه.