پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری سلێمانی و هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له دووه‌م قۆناغی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه چوار یانه تێیدا به‌شداره .
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 / 12 / 2019 یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته و حه‌بانیه ) ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری كردووه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دا و ده‌یه‌وێت هه‌گبه‌كه‌ی پڕ خاڵبێت بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ یاریه‌كانی قۆناغی بژارده .
به وێنه : ئاماده‌كاری تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه :