پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی هۆتێل بورج سلام پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جامی عێراقی به به‌شداری یانزه یانه ده‌ست پێكرد .
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئیتیسالاَت ، هه‌ده‌ف ، خانزاد ، كازمیه ، المهندسین ، شه‌ت العرب ، نفت وه‌سه‌ت ، ئسكان ، العمال القادسیه ) به‌شدارن و هه‌روه‌ك یارییه‌كانی به شێوه‌ی سویسری و به حه‌وت جه‌وله ئه‌نجام ده‌درێن .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتی جامی عێراق سالاَنه و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق وه‌ك یه‌كێك له چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت و له‌م ساڵیش له شاری به‌غداد یارییه‌كانی به‌به‌شداری یانزه یانه ده‌ستی پێكردووه كه تا به‌رواری 26 ی 12 ی 2019 به‌رده‌وامی ده‌بێت .
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، خانزاد و ئیتسالاَت ) له ململانێی ئه‌نجامی یه‌كه‌می دان و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ئه‌نجامه یاری ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاریمان كردووه .