پێشمهرگه سپۆرت -
ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گەیشتۆتە رێكەوتنی كۆتایی .
لەو بارەیەوە پێگەی سكای سپۆرتی جیهانی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەدڵنیایی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەگەڵ كاڤانی گەیشتۆتە رێكەوتن تا ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو رووبكاتە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە گرێبەستەكە بۆ ماوەی سێ وەرزە و ئەگەریشی هەیە گرێبەستەكە لە مانگی یەك و لە گواستنەوەكانی ئەم زستانە رووبدات.