پێشمهرگه سپۆرت -
بههمهن غهریب - مهنامهی پایتهختی بهحرێن
لە دووەم یارییدا لە پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی ڕۆژئاوای ئاسیا ، یانەی سلێمانی ڕووبەڕوی یانەی ئیتیحادی سعودیی بوەوە.
لە یارییەكی پڕ لە ململانێدا كە هەریەكە لە حسێن عومەر و محەمەد بێلی و عومەر ئەیاد ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، بەڵام لە كۆتاییدا بەهۆی ئەوەی یانە سعودییەكە یاریزانێكی پیشەگەریی چینی و یاریزانێكی هەڵبژاردەی سعودیەی پێبوو، ئەو یانەیە بە ئەنجامی (٣-١) یارییەكەی بردەوە.
سەرەڕای دۆڕانەكە، یانەی سلێمانی به دووەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە .