تۆپی سەرمێزی سلێمانی بەبردنەوە دەستی پێكرد و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی، پێشمەرگەی سلێمانیش دۆڕا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بەهمەن غەریب  - مەنامەی پایتەختی بەحرەین

لە یەكەم یاریی پاڵەوانێتییی تۆپی سەرمێزی ڕۆژئاوای ئاسیا ، یانەی سلێمانی ڕووبەڕوی یانەی سیبی عومانی بوەوە.

لەو یارییەدا كوڕانی سلێمانی بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و بە ئەنجامی (٣-١) یارییەكەیان بردەوە.

بەو سەركەوتنەش یانەی سلێمانی بێگوێدانە ئەنجامی یاریی داهاتوی بەرامبەر ئیتیحادی سعودی، گەیشتنی بەقۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەر كرد...

لە یارییەكی تریشدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە ئەركێكی قورسدا بەرامبەر یانەی ئەهلیی سعودیی یارییكرد، بەهۆی ئەوەی یاریزانانی یانە سعودیەكە لە خولە گەورەكانی ئەوروپا یاری دەكەن و خاوەنی یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهانە بە ناوی هو شوی،  یانەی پێشمەرگە بە ئەنجامی (٣-٠) یارییەكەی دۆڕاند و تەنها بە بردنەوە لە یانەی ساری بەحرەینی دەگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی .



PM:02:20:22/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 2741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌