تیروپشكی یارییەكانی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێزی یانەكانی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕاكێشرا....



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

به‌همه‌ن غه‌ریب - مه‌نامه‌ / به‌حرێن

سلێمانی كۆمەڵەكەی ئاسانە:

پێشمەرگەی سلێمانی كەوتە كۆمەڵەی ئاگرینەوە:

له‌ مه‌نامه‌ی‌ پایته‌ختی‌ به‌حرێن و به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌ به‌شداره‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا تیروپشكی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ڕاكێشرا كه‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ دابه‌شی‌ چوار كۆمه‌ڵه‌ كران و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م یانه‌ی‌ سلێمانی‌ یاری‌ ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ -یش كه‌وته‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌م .


كۆمه‌ڵه‌كانیش بریتین له‌ :

كۆمەڵەی یەكەم (ئیتیحادی سعودی ، سیبی عومانی ، سلێمانی )

كۆمەڵەی دووەم ( مەفرەقی بەحرەینی،  بەحرەینی بەحرەینی ، شەبابی فەلەستینی)

كۆمەڵەی سێیەم  (پێشمەرگەی سلێمانی ، ئەهلی سعودی ، ساری بەحرەینی )

كۆمەڵەی  چوارەم. (وەسڵی ئیماراتی  ، فوحەیحیلی كوەیتی ، عالی بەحرەینی )




PM:08:59:21/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 2299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌