پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق بڕیاری داوه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات .
یه‌كێتیه‌كه به فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو 18 / 12 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانی خوله‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خوله‌كه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه هیچ گه‌ڕێكی نوێی یارییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه .
خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی ( دهۆك ، زاخۆ ، مینا ، غاز شیمال ، نه‌فت ، حله ، شوڕته ، ته‌زامن ، نه‌فت جنوب ، ئه‌عزه‌مییه ، ختوت جه‌ویه و كاره‌با ) یاریه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت .