ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان بردیانەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی شكستی بە كلوپ بروج هێنا وبە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێی بردەوە .

لە كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی كلوپ بروج ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ كۆتاییهات . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 53 رۆدریگۆ گۆس گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد و دوای دوو خولەك فاناكن ئەنجامەكەی بۆ كلوپ بروج یەكسانكردەوە ، دواتر و لەخولەكی 64ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی دووەمی بۆ  یانەی شاهانە زیاد كرد و لەخولەكی 91یشدا مۆدریج گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد .

بەو ئەنجامە خاڵەكانی  ریاڵ مەدرید بووە 11 خاڵ و وەكو دووەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو .

هەر لەم كۆمەڵەیەدا یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لەگەڵەتەسەرای بباتەوە .

گۆڵەكانی یانە پاریسییەكە هەریەكە لە ئیكاردی و سارابیا و نیمار و مباپێ و كاڤانی لەخولەكەكانی  32 و35 و 47 و63 و 84 تۆماریان كرد.

بەو ئەنجامە خاڵەكانی پاریس بووە 16 خاڵ و وەكو یەكەمی گروپەكەی سەركەوت بۆ قۆناغی 16.



PM:02:50:12/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 2403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌