پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه یاریه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدات .
هه‌روه‌ك بڕیاره له به‌رواری 18 مانگی 12 یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه بریتین له یانه‌كانی ( غاز جنوب ، به‌حری ، ده‌غاره ، جه‌یش و سه‌ناعه ) له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام بدرێت و ماوه‌ی چوار ڕۆژ بخایه‌نێت ، ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ، یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه بریتین له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هولێر ، شوڕته و حه‌بانیه ) ده‌ست پێبكات و به‌وه‌ش یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م به كۆتادێن .