پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و جێگرانی و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و یاریزانه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی وه‌رزشكاران و به‌سه‌رپه‌رشتی گشتی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل و ناوبژیوانانی نێو ده‌وڵه‌تی ، سه‌عد موحسین و یاریده‌ده‌رانی ساسان عه‌بدول غه‌نی ، ته‌ها جه‌لال و ناوبژیوانی نیشتیمانی زرنگ سه‌لاَح كۆتا ڕۆژی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی قۆناغی دووه‌م و كۆتایی عێراق له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی هۆتیل داوا به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی كێبڕكێی 26 یاریزان كه به شێوازی سویسری و به نۆ جه‌وله یاریه‌كانی به‌ڕێوه چوو سه‌رئه‌نجام زۆزگ سه‌لاَحی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌میش بۆ ئه‌حمه‌د جه‌زا بوو له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ك ئاكار عه‌لی له یانه‌ی ناوبراو پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی بۆ یاریزانان حسێن عه‌لی له شاری هه‌ولێر و محه‌مه‌د عه‌لی له شاری میسان بوو .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێنج یاریزانی ناوبراو توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه بڕیاره یاریه‌كانی له ساڵی ئاینده ئه‌نجام بدرێن .
پاش كۆتاهاتنی ته‌واوی یاریه‌كانیش خه‌لاَته‌كانی سه‌ركه‌وتوان دابه‌ش كران و كۆتایی به ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌م هاتن .