وێنە.. زیدان بەم سێ ڕێگەیە مێسی لە یاری كلاسیكۆ رادەگرێت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سێ رێگە بۆ راگرتنی مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دادەنێت .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ئاس ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەیەی زیدانی راهێنەری یانەی شاهانەی داناوە كە بە سێ رێگا دەیەوێت لە یاری كلاسیكۆدا تواناكانی مێسی كەمبكاتەوە .

رۆژنامەكە دەنوسێت رێگەی یەكەم ئەوەیە كە زیدان تەنها بە ڤالڤێردی ئۆرۆگوای ئەو ئەستێرەی ئەرجەنتینییە بگرێت .

رێگەی دووەم  بەكارهێنانی رامۆس وڤاران بۆ راگرتنی مێسی بە هاوكاری ڤالڤێردی .

رێگەی سێیەم و كۆتاییش كاسمیرۆی بەڕازیلییە لەگەڵ ڤالڤێردی پێكەوە هەوڵی راگرتنی مێسی بدەن .



PM:04:42:09/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌