ته‌ندروستی -
ئانیتا سابرسكس پسپۆڕێكی ئه‌ڵمانی بواری خۆراكه، ده‌ڵێت" ترشی چه‌وری ئۆمیگا سێ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و سوودی ته‌ندروستی تیادایه بۆ له‌شی مرۆڤ"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ترشه چه‌وریه‌كان بۆ مێشك و ده‌ماغ زۆر به‌سوودن و توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و چالاككردنی پرۆسه‌ی زینده چالاكیه‌كانی ناو له‌شی مرۆڤیان هه‌یه و هه‌وكردنه‌كانی ناو له‌شی مرۆڤ كه‌مده‌كه‌نه‌وه و كپی ده‌كه‌ن"
سابرسكی ده‌شڵێت" له‌شی مرۆڤ خۆی ناتوانێت ئه‌م جۆره له ترشی چه‌وری دروست بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌و جۆره خۆراكانه زۆر بخورێت كه ئه‌م جۆره ترشه‌ی تیادایه وه‌ك" ماسی سالمۆن و ره‌نجه و تونا و ماكریل و ئه‌ڤۆگادۆ و چه‌ره‌س و زه‌یتی تۆوی كه‌تان، هه‌ندێك كۆمپانیاش ته‌واوكه‌ری خۆراكی له جۆری ئۆمیگا سێ به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌ڵام ده‌بێت به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕ به‌كاربهێنرێت"