سەردێری هەواڵ
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ چالاكی‌ ده‌بێت - بێچووه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان به‌شدارن خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتایی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان - پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ هه‌ندرێن ده‌كات خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق هه‌واڵ- وێنه‌ : پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه‌ - بۆ ئه‌نجامه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێیه‌ خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ ئاسیا هه‌واڵ - وێنه‌ :قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشكه‌ش كران خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد

پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كاریان به‌ كۆتاهێنا و قه‌ڵغانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشكه‌ش به‌ نوێنه‌ری‌ ولاَتانی‌ كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پاڵه‌وانێتی‌ كراوه‌ی‌ ئازه‌ر باینجان به‌به‌شداری‌ سه‌دان یاریزانی‌ پاڵه‌وان له‌ ده‌یان ولاَتی‌ جیهانه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردوو كوڕانی‌ یانه‌ی‌ پیێشمه‌رگه‌ش كه‌ بریتین له‌ پێنج پاڵه‌وان به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ كردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ دوو ڕۆژی‌ ئاینده‌ بچنه‌ نێو كێبڕكێكان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجام و میدالیاكان .

سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاماده‌كاریان ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ڕاهێنه‌ری‌ تیپه‌كه‌ له‌ ولاَتی‌ ئازه‌ر باینجانه‌وه‌ و له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان به‌شداریان كردووه‌ و له‌ دوو ڕۆژی‌ ڕابردوو یارییه‌كان بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام دران و ڕۆژانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌مه‌ش یاریه‌كانی‌ كوڕان بۆ ئاستی‌ پیشكه‌وتوان ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق به‌شدار ده‌بن و ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ریش به‌ده‌ست دێنن له‌ كێبڕكێكانی‌ دا .

ئه‌رسه‌لان مورادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانی‌ ( ئازه‌رباینجان ، توركیا ، ڕوسیا ، جۆرجیا ، میسر ، ئیتاڵیا ، ئێران ، ئۆكراین ، قازاغستان ، بیلا ڕوسیا ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق ، فه‌ڵه‌ستین و لوبنان ) به‌شدارن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مه‌ هه‌لێك بووه‌ به‌ پاڵپشتی‌ یانه‌كه‌یان بۆیان ڕه‌خساوه‌ و سوپاسیی‌ كارگێری‌ یانه‌كه‌یان كرد كه‌ هاوكاری‌ ته‌واوی‌ تیپه‌كه‌ن .

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ ئازه‌ر باینجان قه‌ڵغانی‌ رێزلێنانی‌ به‌خشیه‌ ئه‌رسه‌لان مورادی‌ و هه‌روه‌ك یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ش قه‌ڵغانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌خشیه‌ سه‌رۆك شاندی‌ ولاَتانی‌ ( ڕوسیا و ئیتاڵیا ) ئه‌وه‌ش بۆ پته‌و بوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ نێوان یاندا  . 



PM:10:49:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 2093 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌