سەردێری هەواڵ
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ چالاكی‌ ده‌بێت - بێچووه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان به‌شدارن خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتایی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان - پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ هه‌ندرێن ده‌كات خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق هه‌واڵ- وێنه‌ : پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه‌ - بۆ ئه‌نجامه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێیه‌ خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ ئاسیا هه‌واڵ - وێنه‌ :قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشكه‌ش كران خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد

ڕاپۆرت - وێنه‌ : جامه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ دوا یاری‌ خۆی‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام داو توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 یاری‌ له‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بباته‌وه‌ .

ئه‌و یارییه‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 7 / 12 ی‌ 2019 و له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ دهۆك ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان به‌ سه‌ركه‌وتن دوا یاریشیان به‌ كۆتابهێنن و له‌ كۆی‌ یانزه‌ یاری‌ بێ‌ شكست سه‌ركه‌وتنیان بۆ مێژوو دووباره‌ نوسیه‌وه‌ و بۆ دووه‌م جاریش له‌ مێژووی‌ خۆیاندا ئه‌و نازناوه‌ین مسۆگه‌ر كرد .

ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی‌ یاریه‌كه‌ و له‌ مه‌راسیمێكی‌ وه‌رزشی‌ دا خه‌لاَته‌كانی‌ تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش كران و جامی‌ یه‌كه‌میش پێشكه‌ش به‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ كرا .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری‌ ته‌واوی‌ هه‌بوو بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ و له‌گه‌ڵ بانگێشت كردنی‌ پیشه‌گه‌رێكی‌ ده‌ره‌كی‌ توانیمان پله‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ست بهێنین .

رێكه‌وت ڕه‌ووف سوپاسی‌ یانه‌كه‌شیانی‌ كرد كه‌ پاڵپشتی‌ ته‌واوی‌ تیپه‌كه‌یان بوون و ئه‌و ئه‌نجامه‌شیان پێشكه‌ش به‌ یانه‌كه‌یان كرد.


PM:07:20:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 3089 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌