سەردێری هەواڵ
یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ چالاكی‌ ده‌بێت - بێچووه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان به‌شدارن خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتایی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان - پێشمه‌رگه‌ میوانداری‌ له‌ هه‌ندرێن ده‌كات خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شتی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق هه‌واڵ- وێنه‌ : پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه‌ - بۆ ئه‌نجامه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێیه‌ خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ ئاسیا هه‌واڵ - وێنه‌ :قه‌ڵغانی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان پێشكه‌ش كران خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئاگرینه‌ و غازیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌مالیكی‌ میصری‌ یاری‌ ده‌كات یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌، یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌ركرد:

1- له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانی‌ كوردستان، ته‌نیا راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رانی‌ راهێنه‌ر بۆیان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ هونه‌ری‌ رێنمایی بده‌ن به‌ یاریزانه‌كانیان.

2- پێكهێنانی‌ لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی‌ لێژنه‌ی‌ ناوبژیوانان و ناوبژیوانێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ ناوبژیوانانی‌ كوردستان، كه‌ له‌ رۆژی‌ 2/12/2019 ئه‌نجامدرا، لێژنه‌كه‌ پێك دێت له‌م به‌ڕێزانه‌ی‌ خواره‌وه‌:

• هادی‌ كه‌ریم ـ سه‌رۆك
• كرێكار زرار ـ ئه‌ندام
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام

3- داوا له‌ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی‌ ناوبژیوانانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی‌ شه‌ممه‌ 14/12/2019 له‌ كاتژمێر 11:00 ـی‌ به‌یانی‌ له‌ باره‌گه‌ی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كاری‌ پێویست، هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت خۆی‌ به‌رپرسیار ده‌بێت.

4- بڕیاردرا به‌ لادانی‌ به‌ڕێز (له‌بیب حه‌بیب) له‌ لێژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری‌ ناوبژیوانانی‌ كوردستان، له‌ شوێنی‌ ئه‌و به‌ڕێز (نه‌وزاد ساڵح) ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

5- له‌ یاری‌ نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی‌ شه‌شه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان، به‌ هۆی‌ هه‌ڵه‌ی‌ ناوبژیوانی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یارییه‌كه‌ (محه‌مه‌د نه‌جاح) به‌ هه‌ژمارنه‌كردنی‌ گۆڵێكی‌ دروست بۆ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن، له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ لێژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری‌ ناوبژیوانانی‌ كوردستان، بڕیاردرا به‌ راگرتنی‌ ناوبراو بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ یاری‌.

6- راگرتنی‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری‌ ناوبژیوانان (ئه‌رسه‌لان قادر) بۆ دوو هه‌فته‌، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ و هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ناوبژیوانی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یاری‌ نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی‌ شه‌شه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان.

7- ئاگاداری‌ كۆتایی بۆ یانه‌ی‌ سۆران به‌ كۆنترۆڵكردنی‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ توند و تۆڵ، له‌ یارییه‌كانی‌ داهاتوو هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك له‌ یاریگه‌كه‌یان رووبدات تووشی‌ سزای‌ توند ده‌بن.

8- تایبه‌ت به‌ خولی‌ نایابی‌ لاوانی‌ كوردستان بڕیاردرا به‌:

أ‌- زیادكردنی‌ سێ یاریزان له‌ لیستی‌ ناوی‌ یاریزانان (كشوفات)، كه‌واته‌ ژماره‌ی‌ یاریزانان ده‌بێته‌ (28) یاریزان.

ب‌- مه‌رجه‌ یاریزانه‌كان خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بن.

9- له‌ یاری‌ نێوان سه‌یدسادق و رزگاری‌ له‌ خولی‌ پله‌یه‌كی‌ كوردستان بڕیاردرا به‌:

• غه‌رامه‌كردنی‌ یانه‌ی‌ سه‌یدسادق به‌ بڕی‌ (300000) سێسه‌د هه‌زار دینار، به‌ هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ یاری ئاگرین و بڵندگۆ.

• پێویسته‌ پێش یاری‌ داهاتوویان بڕی‌ غه‌رامه‌كه‌ راده‌ستی‌ ژمێریاری‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت و، له‌ كاتی‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ سزاكان توندتر ده‌بێت.

• راگرتنی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ یارییه‌كه‌ (ئه‌حمه‌د قاسم) بۆ دوو هه‌فته‌، به‌ هۆی‌ رێگه‌دان به‌ به‌كارهێنانی‌ بڵندگۆ و رانه‌گرتنی‌ یارییه‌كه‌ و كه‌مته‌رخه‌می‌.

10- بۆ له‌مه‌ودوا یارییه‌كانی‌ سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان، له‌ كاتژمێر 2:00 ـی‌ ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

11- ئاگاداری‌ یانه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ كاتی‌ باران بارین و كه‌ش و هه‌وای‌ ناله‌بار یاریگه‌یه‌كی‌ چیمه‌نی‌ ده‌ستكرد ئاماده‌ بكه‌ن و، به‌ نووسراوی‌ فه‌رمیش ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

12- غه‌رامه‌كردنی‌ یانه‌ی‌ ئاڵتون كۆپری‌ به‌ بڕی‌ 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، به‌ هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌می‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ یاریگه‌.

13- له‌ یاری‌ نیوان ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ندرێن له‌ گه‌ڕی‌ حه‌وته‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان، بڕیاردرا به‌:

• به‌ هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ وته‌ی‌ نه‌شیاو و جنێودان به‌ ده‌سته‌ی‌ ناوبژیوانی‌ یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌ری‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان (سیروان عه‌بدولره‌حمان) بڕیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنی‌ ناوبراو به‌ بڕی‌ 250000 دوو سه‌د په‌نجا هه‌زار دینار، پێویسته‌ پێش یاری‌ داهاتوویان بڕی‌ غه‌رامه‌كه‌ راده‌ستی‌ ژمێریاری‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناوبراو بۆی‌ نییه‌ له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بێت.

• سوپاس و پێزانین بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان (جه‌مال عه‌لی‌) و سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ پێشكه‌وتووانی‌ یانه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان (عادل محه‌مه‌د)، به‌ هۆی‌ هه‌ڵوێستی‌ جوان و جوامێرانه‌یان له‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كردنی‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ر و یاریزانه‌كانیان.

14- ئاگاداری‌ كۆتایی بۆ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن (دڵشاد مه‌عرووف) به‌ رێزگرتن له‌ ده‌سته‌ی‌ ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری‌ یاری‌ و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی‌ سزای‌ توند ده‌بێت.

15- له‌ یاری‌ نێوان نه‌ورۆز و برایه‌تی‌ له‌ گه‌ڕی‌ حه‌وته‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان، به‌ هۆی‌ رووداوه‌كانی‌ یارییه‌كه‌ بڕیاردرا به‌:

أ‌- راگرتنی‌ راهێنه‌ری‌ گۆڵپاریزانی‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ (مه‌غدید خدر) بۆ دوو یاری‌، كه‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ئاماده‌ بێت، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنی‌ ناوبراو به‌ بڕی‌ 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی‌ جنێودان به‌ ده‌سته‌ی‌ ناوبژیوانانی‌ یارییه‌كه‌.

ب‌- غه‌رامه‌كردنی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ پێشكه‌وتووانی‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ (حه‌سه‌ن سه‌لیم)، به‌ بڕی‌ 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی‌ جنێودان و ده‌رچوون له‌ گیانی‌ وه‌رزشی‌.

ت‌- غه‌رامه‌كردنی‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ (رامان ره‌شید) به‌ بڕی‌ 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی‌ ده‌رچوون له‌ گیانی‌ وه‌رزشی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سته‌ی‌ ناوبژیوانانی‌ یارییه‌كه‌ له‌ دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ یارییه‌كه‌.

پ‌- ئاگاداری‌ كۆتایی بۆ هه‌رسێ ناوبراو، به‌ دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی‌ سزای‌ توندتر ده‌بن.

ج‌- پێویسته‌ بڕی‌ غه‌رامه‌كانی‌ هه‌رسێ ناوبراو راده‌ستی‌ ژمێریاری‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانن له‌ یارییه‌كانی‌ یانه‌كه‌یان له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بن.

16- یارییه‌كانی‌ گه‌ڕی‌ سێیه‌می‌ خولی‌ پله‌یه‌كی‌ كوردستان، له‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 11/12/2019 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


PM:05:15:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 1443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌