پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی سێ ڕۆژی یاریزانانی 12 یانه‌ی كوردستان له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان دا دواجار تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان به بێ شكست و له كۆی 10 یاری ده سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی له مێژووی خۆیدا نازناوی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 7 / 12 / 2019 تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان له دوو یاری جیاوازدا و به ئه‌نجامه‌كانی 3-1 یاری له تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ئه‌كاد و سلێمانی ببه‌نه‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی كوردستان بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو .
هه‌روه‌ك بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی دوا یاريیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان و پاش ئه‌و یاریه‌ش جامه‌كانی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێن.