پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ درێژه‌ پێدا و چوار یاری‌ دیكه‌شی‌ برده‌وه‌ - ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ دووه‌م ڕۆژ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ دهۆك و به‌به‌شداری‌ دوانزه‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان یاریه‌كانی‌ دووه‌م ڕۆژی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام دران و تێیداو كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كانی‌ خۆیاندا درێژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان داو توانیان له‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( برایه‌تی‌ ، كفری‌ ، دهۆك و ده‌ربه‌ندیخان ) ببه‌نه‌وه‌.

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دووه‌م ڕۆژی‌ خۆیاندا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ دوایی‌ یاریه‌كی‌ ماراسۆنی‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 یاری‌ له‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ ببه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریشیان له‌به‌رامبه‌ر كفری‌ به‌ سێ‌ یاری‌ بێ‌ وه‌لاَم به‌ كۆتاهێنا ، هه‌رچی‌ یاریه‌كانی‌ پاش نیوه‌ڕۆ بوون به‌ هه‌مان ئه‌نجام و به‌ سێ‌ یاری‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ دهۆك و ده‌ربه‌ندیخان یان برده‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆی‌ هه‌شت یاری‌ هه‌شت سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌كیان به‌ده‌ست هێنا له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژی‌ خوله‌كه‌دا .

ئه‌نجامی‌ ته‌واوی‌ یاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:


PM:09:22:06/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 3009 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌