ته‌ندروستی -
خواردنه‌وه‌ی قاوه ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی به‌ردی زراو و له‌گه‌ڵیدا مه‌ترسی به مۆم بوونی جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه له به‌یانیاندا خویه‌كی زۆر باشه و هۆكاری ئه‌مه‌شیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هه‌بوونی كافاین له‌ناویدا كه سوود به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و مێشك له پیر بوون ده‌پارێزێت به‌هۆی چونه ته‌مه‌نه‌وه.
ئه‌و وه‌رگرانه‌ی له مێشكدا هه‌ن ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له پیر بوونی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ و هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی ناسروشتی له وه‌رگره‌كانی ئه‌دینۆسین"A2A" ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له یاده‌وه‌ری مرۆڤدا و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقی كراوه‌ته‌وه به‌ڵام كافاین ڕێگری ده‌كات له پیربوونی مێشك و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌دینۆسینA2A دا ده‌گرێت و به‌مه‌ش مێشك به‌شێوه‌ی سروشتی خۆی كار و چالاكی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
جگه له‌مه‌ش ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ڕێگری ده‌كات له دوستبوونی به‌ردی زراو و به مۆم بوونی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ، باشتریش وایه ئه‌و قاوه‌یه‌ی ده‌یخۆیته‌وه بێ شه‌كر و كرێم بێت.