پێشمه‌رگه‌ چوار یاری‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ به‌ بردنه‌وه‌ به‌ كۆتا هێنا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ كوردستان به‌ هاوكاری‌ لقی‌ دهۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ دهۆك خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ كوردستانی‌ به‌به‌شداری‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ ( سلێمانی‌ ، ئاشتی‌ ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد ، دهۆك ، هه‌ڵه‌بجه‌ ، برایه‌تی‌ ، پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، سۆلاڤ ، به‌ختیاری‌ ، نه‌ورۆز ، كۆیه‌ ) ده‌ست پێكرد كه‌ بڕیاره‌ یاریه‌كانی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌َ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت .

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ چه‌ندین یاری‌ ئه‌نجام دران و تێیداو تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ چوار سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك بنوسێته‌وه‌ .

له‌ یاری‌ یه‌كه‌می‌ خۆیدا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ پاڵپشت به‌ میهران ئه‌حادی‌ یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ ئێرانی‌ توانیان له‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ به‌ختیاری‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3 یاری‌ بێ‌ وه‌لاَم ببه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ك دووباره‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ سێ‌ یاری‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ سۆلاڤ یان برده‌وه‌ .

پاشان و له‌ سێهه‌م یاری‌ خۆیاندا پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ دووباره‌ ڕوبه‌ڕوی‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ كۆیه‌ بونه‌وه‌ و ئه‌نجامی‌ ئه‌و یارییه‌ش به‌ 3-1 یاری‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ كۆتاهات .

دواجار چواره‌م یاری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3 یاری‌ بێ‌ وه‌لاَم بوو كه‌ تێیدا توانیان له‌ كوڕانی‌ ئاشتی‌ هاوشاریان ببه‌نه‌وه‌ .



PM:09:14:05/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 8432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌